هەولێر.. بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە كەسێك گیانی لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو هاوڵاتی بوونە قوربانی کە رووداوەکە بەهۆی خێرایی ئۆتۆمبێلەکەوە روویداوە.

 

فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە" کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەكی هەریر باسرمە - قەندیل لەبەرامبەر گوندی قاسمیەئوتومبێلێكی جۆری تویوتا كۆرۆلا ناسراو بەبیكاشۆ كە شوفێرو سەرنشینێكی تێدابوو بەهۆی تیژرۆیی وخێرایی لەرادەبەدەری ئوتومبێلەكە كۆنترۆلی لەدەستدا، لەرێگا دەرچووەو وەگەڕاوە".

  

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش زۆر بەسەختی بریندار بووە. 



PM:09:01:09/10/2020