تمەنی ئێرانی و لیرەی تورکی نرخێکی نزمیان تۆمار کرد

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، سەرەتای هەفتە لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان تمەنی ئێرانی و لیرەی تورکی هاوشێوەی رۆژانی رابردوو نرخێکی نزمیان تۆمار کرد.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزار و ٧٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٥ هەزار و ٣٥٠ دینار.

-  نرخی ١٠٠پاوەن بە ١٥٩ هەزار و ٥٥٠ دینار.

 

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ، لیرە و تمەن هەردووکیان بەم شێوەیە بەهایەکی نزمیان تۆمار کرد:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٥ هەزارو ٦٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٢٠٠ دینار.

 



AM:10:35:10/10/2020