پەیوەندی تەلەفونی لە سەرۆکی پەکەکە قەدەغەدەکرێت



دادگای تورک بۆ ماوەی شەش مانگ پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی لە سەرۆکی دەستگیرکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، عەبدوڵا ئۆچ ئالان قەدەغە کرد.


میدیاکانی نزیک پارتی کورێکارانی کوردستان بڵاویان کردەوە، بەپێی زانیارییەکان ئەم بڕیارە لەلایەن سەرۆکایەتی دەستەی چاودێریی و ئیدارەی بەڕێوبەریی دامەزراوەی جێبەجێکاری سزاکانی زیندانی ئیمرالییەوە دراوە و لە ٧ی ئەم مانگەوە کەوتووەتە بواری جێبەجێی کردنەوە.


عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان، دوای ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ کە براوەتە زیندانی ئیمرالی، پاش ٢١ ساڵ، ٢٧ی نیسانی ئەمساڵ لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برای قسەیکرد، هەروەها سێ زیندانیی دیکەی زیندانی ئیمرالی؛ عومەر خێری کۆنار، حامیلی یڵدرم و ڤەیسی ئاکتاش، دوای ساڵی ٢٠١٥، ڕێگەیان پێدرا بۆ یەکەمجار پەیوەندیی تەلەفۆنی بە خانەوادەکانیانەوە بکەن.

 
دادگای جێبەجێیکاری بورسا، بە بیانوی سزای ژووری تاکەکەسی و ئەو نەخشەڕێگایەیە، کە ڕێبەر ئۆجالان، پێشکەشی داداگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپای کردووە، لە ٢٣ی ئەیلولەوە، سەرادنی پارێزەرانی بۆ ئیمرالی بۆ ماوەی شەش مانگ قەدەغە کردووە.




PM:01:01:10/10/2020