کۆمیتەی تەندروستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرای دەکات کە، ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون لە هەرێمەکە زیادی کردووە و سێ نەخۆشی تریش گیانیان لەدەستداوە.
جوان مستەفا هاوسەرۆکی کۆمیتەی تەندروستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت"لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١٠ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون".
ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا ١٧ توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، سێ توشبووى ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.
ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا ئاشکراشیکرد: بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دوو هەزارو ٣١٤ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٧٧ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٥٥٥ توشبووی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.