ئەندامێکی پەرلەمان زانیاری نوێ لەسەر مووچە بڵاودەکاتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " حکومەتی عێراق موچەی چەند مانگی داهاتووی فەرمانبەرانی دابینکردووە و هیچ، مەترسییەک لەسەر مووچە نییە".

 
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاندووە " دواکەوتنی مووچە و ئەوەی لە مانگی ئەیلولدا روویدا دووبارە نابێتەوە و دوای دڵنیاییەکانی کازمی، مووچەی چەند مانگی داهاتووی فەرمانبەران دابینکراوە".

 
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت " نزیکەی ٨ ملیۆن خێزان بەشێوەیەکی راستەوخۆ سودمەندن لە مووچە و دابینکردنی مووچەش واتە جێگیری خێزان لە روی ئابوورییەوە دێت."

 
کۆچەر باس لەوەش دەکات وەزیری دارایی مافی ئەوەی هەیە بۆ دابینکردنی موچە داوای قەرز بکات، بەڵام بەبێ ئەنجامدانی چاکسازی، پەرلەمان واژۆی لەسەر ناکات.

 
لە کۆتاییدا کۆچەر دەشڵێت " وەزارەتی دارایی داوای ٢٧ ترلیۆن دیناری دیکە قەرز دەکات، بودجەی ٢٠٢٠ نزیکەی ٨١ ترلیۆن دینارلە کورتهێنانی هەیە و ٣٥ ترلیۆن دیناریشی بۆ مووچە تەرخانکردووە، لەکاتێکدا داهاتی گشتی
دەگاتە ٦٧ ترلیۆن دینارە".

 


PM:11:42:10/10/2020