بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، دەرچوانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکان خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە و داوای دامەزراندن دەکەن.
لەنێو خۆپیشاندانەکاندا، گەنجانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکانی شاری کەرکوک داوا لە پارێزگاری کەرکوک و وەزیری نەوتی عێراق دەکەن لە بودجەی ساڵی داهاتودا لە کەرتی نەوت و لەسەر پڕۆژەی پترۆدۆلار دابمەزرێندرێن، هاوکات داواش دەکەن تا پەسەندکردنی بودجەی ساڵی داهاتوو ٥٠%ی دەرچوانی دانەمەزراو دابمەزرێن.
ساڵانە نزیکە ٥٠ هەزارخوێندکار لە سەرانسەری کوردستاندا لە پەیمانگاکان و زانکۆکان دەردەچن و تا ئێستا دانامەزراون، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو حکوومەت بریاری دا بە دامەزراندی ژمارەیەک لە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان کە رێژەیان زۆر کەمە بەراورد بە ئەو ژمارە زۆرەی خوێندکاران.