دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا

لە جیهاندا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە نزیکەی ٣٨ هەزار کەس، زۆرتر لە یەک ملیۆن کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.
 
بەپێی ئه‌و زانياريیانه‌ى له‌ ماڵپەرى "Worldometer"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه‌ به‌ پشت به‌ ئاماره‌ نوێیەكانى تووشبوون بە  ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا،  لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٧ ملیۆن و ٤٧٥ هەزار و ٨٣٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون،  یەک ملیۆن و ٧٧ هەزارو ٥٩٤ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٢٨ ملیۆن و ١١٧ هەزار و ٦٠ توشبوو چاکبونەتەوە.

هاوکات، بەپێی ئامارەکان، لەئێستادا هەشت ملیۆن و ٢٨١ هەزار و ١٨٥ حاڵەتی توشبون لەناو ماڵان و نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە و لەو ڕێژەیەش لەسەدا ٩٩ی لەبارێکی ئاسایدا و نزیکەی لەسەدا یەکیش باری تەندروستییان ناجێگیرە.

AM:09:39:11/10/2020