وەزیری گواستنەوە: سبەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق‌و ئێران دەستپێدەکاتەوە

وەزیری گواستنەوەی عێراق، ناسر حسین بەندەر شلبی رایگەیاند " گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران بەپێی پلانی گەشتەکان لە سبەینێوە دەستپێدەکاتەوە".

 

 
بەپێی راگەیاندنێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرای دەکات کە سبەی دوو شەممە ١٢ ی تشرینی یەکەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەستپێدەکاتەوە.

 


وەزیری گواستنەوە باس لەوەش دەکات کە دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دوای رەزامەندی دەسەڵاتدارێتی فڕۆکەوانی ئێران دێت، دوای ئەوەی ئەو گەشتانە لە ٢٩ ی ئەیلولەوە تا ٨ ی تشرینی یەکەم راوەستا.



لەمانگی رابردووشدا حکومەتی تورکیا بەهۆی هەڵکشانی کۆرۆناوە لە عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت و، تا ئێستا ئەو گەشتانەی نێوان هەردوو وڵات نەکراوەتەوە.




PM:02:54:11/10/2020