لەم هەفتەیەدا دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێدەکات

بڕیارە لەگەڵ گەیشتی پارەکەی بەغدا لەم هەفتەیەدا دەست بەدابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە حکومەتی عێراق فەرمانی خەرجکردنی پارەکەی داوەو پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ٣٢٠ ملیارە بخرێتە سەر حسابی بانکی هەرێم.

 

لەگەڵ گەیشتنی پارەکەی بەغدا، وەزارەتی دارایی هەرێم لەگەڵ داهاتی ناوخۆدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە.

 

پێشتر " سپی " بڵاویکردەوە حکومەتی هەرێم لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.



PM:03:11:11/10/2020