لە ئێران توشبوون و مردن بە کۆرۆنا لەرۆژێکدا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد

تەندروستی ئێران گیان لەدەستدانی ٢٥١ تووشبووی کۆرۆنای لە وڵات ڕاگەیاند. 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و ٨٢٢ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٢٥١ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

 

تا ئێستادا ٥٠٠ هەزار و ٧٥ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٨ هەزارو ٥٤٤ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٠٦ هەزارو ٣٨٩ كەس چاكبونەتەوە، هاوکات چوار هەزار و ٤٨٢ کەسیش بەهۆی کۆرۆناوە باری تەندروستییان ناجێگیرە، تائێستاش زیاتر لە چوار ملیۆن و ٣١٢ هەزار پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، کە ئەمەش لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە بەرزترین ئاستی توشبون و مردنە لەرۆژێکدا لەو وڵاتە تۆمارکرابێت.

 


PM:07:40:11/10/2020