زانیاری نوێ لەبارەی گەیشتنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم

تائێستا حکومەتی عێراق بڕی ٣٢٠ ملیار دینارەكەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەناردووە. 

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند" ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ مانگانه‌ به‌غدا بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجی ده‌كات، تائێستا بڕیاری خه‌رجكردنی نه‌دراوه‌".  

 

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی جەختیشیکردەوە کە، نوسراوى خەرجکردن و رەزامەندیدان لەسەر ٣٢٠ ملیار دینارەکەى هەرێم لە وەزارەتى دارایى عێراقە و تا ئەمشەو لەلایەن وەزیرى دارایى عێراقەوە رەزامەندى لەسەر نەدراوە و واژۆ نەکراوە.

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ حکومەتى عێراق رەزامەندى دەربڕیوە لەسەر خەرجکردنى ٣٢٠ ملیار دینارەکەى هەرێم.



PM:10:37:11/10/2020