هۆشیار زێباری وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەمەریکا جدیە لە داخستنی باڵوێزخانەکەی لەبەغداو دەڵێت " ئاماژه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ داخستنی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا جددی و راسته‌قینه‌ن".
له چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی دیجلە، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، دەڵێت " تا ئێستا حكومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ واشنتن و تاران هاوسه‌نگی بخولقێنێت، بۆیه پێویسته كازمی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته هاوسه‌نگی له‌به‌رچاو بگرێت و به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات مامه‌ڵه بكات".
لە درێژەی قسەکانیدا زێباری دەشڵێت" ململانێكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌سه‌ر خاكی عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌چن و ئه‌گه‌ر نوینه‌رایه‌تی وڵاتانیش له عێراق بكشێنه‌وه، عێراق ده‌كه‌وێته به‌رده‌م پشێوی و شكستێكی زۆر گه‌وره".
دەربارەی ئەو گروپانه‌ش كه ده‌ستیان له هێرشه مووشه‌كییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدادا هەیە دەڵێت" ئه‌و گروپانه‌ش هیچ له داعشی تیرۆریست دوور نین و دووپاتیكرده‌وه، هۆكاری ئه‌و به‌ئامانجكردنه‌ی هه‌ولێر ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكاوه نزیكه و گوتی: بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گروپانه پێویستی به كۆده‌نگییه‌كی نیشتیمانی هه‌یه و كازمی ناتوانێت رێكاری مه‌یدانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بگرێته‌به‌ر و ئه‌و گروپانه كازمی به لایه‌نگیریكردنی واشنتن تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن".
زێباری بیری لایەنە عێراقییەکانی دەخاتەوەو دەڵێت " ئه‌وانه‌ی ئێستا داوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه پێشتر به هاوكاری ئه‌مه‌ریكا هاتوونه‌ته سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كاتی روخاندنی رژێمی پێشووی به‌عس له ساڵی 2003."
ئەو مەترسیەکانی سەر حکومەتەکەی کازمی ئاشکرا دەکات و ئەوە دەخاتەڕوو کە مه‌ترسیدارترین قه‌یران كه رووبه‌ڕووی حكومه‌تی كازمی ده‌بێته‌وه، قه‌یرانی دارایی و ئابوورییه".