نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە
تمەنی ئێرانی و لیرە دادەبەزن

ئەمڕۆ دوو شەممە ١٢ی تشرینی یەکەم، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزدەبێتەوە، لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانی بەردەوامن لە تۆمار کردنی نرخی نزم.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە  " سپی " راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزار و ٩٠٠ دینار، دوێنی بە ١٢٣ هەزار و ٧٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٠ هەزار و ١٥٠ دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٥ هەزار و ٥٥٠ دینارە، دوێنی بە ١٥ هەزار و ٧٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٩٠٠ دینار، دوێنێ بە ٤ هەزار و ٥٠ دینار بوو.

 

 

 



AM:11:11:12/10/2020