لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین بایکۆتی سەرتاسەری راگەیەندرا

لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان خوێندن بەتەوای بە پۆلی دوانزەشەوە وەستاو، لە زۆربەی زۆری فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمیشدا بێجگە خزمەتگوزارییە پێویستەکان بایکۆت دەستی پێکرد.

 

بایکۆتی مامۆستاو فەرمانبەرانی ئەم ناوچانە بە هۆی دواکەوتنی مووچە و بڕینی مووچەو خەرجنەکردنی مووچە پاشکەوتەکانەوەیە، ئەو دیاردەیەی بایکۆتی ئەمجارە جیا دەکاتەوە لە بایکۆتەکانی پێشووی راوەستانی خوێندنە لە پۆلی ١٢ کان کە ساڵانی رابردوو ئەو قۆناغەی خوێندن بەردەوام دەبوو، بەڵام ئەمساڵ بایکۆتکردن ئەو قۆناغەشی گرتەوە.

 

دوای ٥٠ رۆژ لە دواکەوتنی مووچە، ئەمڕۆ دوو شەممە حکومەتی هەرێم بڕیاری دا مووچەی مانگی ئەیلول، نەک مانگی نیسان کە بڕیاربوو مووچەی ئەو مانگە بدات، بەبڕینی ١٨٪ دابەشبکات.

 

 



PM:01:29:12/10/2020