لە ئێران ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لەرۆژێکدا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد
تەندروستی ئێران گیان لەدەستدانی ٢٧٢ تووشبووی کۆرۆنای لە وڵات ڕاگەیاند.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا چوار ههزار و ٢٠٦ كهس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٢٧٢ تووشبووش گیانیان لهدهستداوه".
تا ئێستادا ٥٠٤ هەزار و ٢٨١ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٨ هەزارو ٨١٦ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٠٩ هەزارو ١٢١ كەس چاكبونەتەوە.
PM:03:59:12/10/2020