کەلار.. بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆ نۆ کەس بوونە قوربانی

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکى کەلار - کفری بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل دوو کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە لەسەر ڕێگای (كەلار- كفری) نزیك گوندی "سەیدە" بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری توێتا هایلۆكس و پیكاب دەبڵ دوو كەس گیانی لەدەستدا خوشك و بران، حەوت كەسیتریش بریندار بوون.

 

ئەوەشی خستۆتەڕوو: بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە دوو لەبریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشانەی سلێمانی کران.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەلایەن تیمی هاتوچۆی شارەدێی سەرقڵاوە لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردوە.



PM:06:23:12/10/2020