هەپەگە.. دوو كۆنترا و سەربازێكی سوپای توركیا كوژران

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" ئەو دوو كۆنترایەی كاری سیخوڕیان بۆ سوپای توركیا دەكرد و بوونە هۆی شەهید بوونی پێنج هاوڕێمان لە چەلێ كوژران و لە هەرێمی حەفتانینیش سەربازێكی سوپای توركیا كوژرا". 

 

هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی حەفتانین ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

 

٢ کۆنترا سزادران

"لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ ٢ کەس بە ناوەکانی عارف سەلیم و ئونور بۆزکورت کە خەلکی گوندی هەشەتن، لەبەرئەوەی کاری سیخوڕیان بۆ دوژمن دەکرد و هۆکاری شەهیدبوونی ٥ هاوڕێی ئێمەن و تاوانبار بوون و کاری کۆنترا – سیخوڕیان دەکرد، ٨ی تشرینی یەکەم لە لایەن هێزەکانمانەوە سزادران.

لە حەفتانین داگیرکەریک سزادرا

هێزەکانمان ١١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٣٠ لە چوارچێوەی هەنگاوی جەنگی حەفتانیندا لە گۆڕەپانی بەکتوریای هەرێمی حەفتانین لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی کۆخێ مەلا یەحیا چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.

'بانگەشەکانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک لەبارەی ئاگرکەوتنەوەکەوە دوورن لە راستیەوە'

بەرپرسانی دەوڵەتی تورک و میدیاکەیان لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی هاتای و ئەسکەندەرون لێدوانیان داوە و تەڤگەری ئێمەیان وەک بەرپرسیار پیشانداوە. هەموو کەسێک دەزانێت کە تەڤگەرەکەمان پەکەکە لە کوردستان و تورکیا لەدژی داگیرکەری، قڕکەری و تالان تیدەکۆشێت و لەسەر هێڵی دیموکراتی ، ئیکۆلۆژی و ئازادیپارێزی ژن کە هێڵی ڕێبەر ئاپۆیە بەردەوامی بە تێکۆشانی دەدات. هەستیاری ئایدۆلۆژی ئێمە لە بەرانبەر کۆمەڵگا و ئیکۆلۆژی دیارە، هەروەها سروشت و چیاکانی کوردستان باشترین و گەورەترین دۆستی گەریلان و سەنگەری سەرەکی هێزەکانی ئێمەن. بە تایبەتی بۆ پاراستنی هێزە گەریلاکانمان لە هەرێمەکانی هاتای و ئەسکەندەرون، دارستانەکان پێویستن. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە کە دارستانەکانی کوردستان بە شێوەیەکی بێ ویژدان دەسووتێنن و ڕێگا نادات گەلەکەمان ئاگرە بکوژێنێتەوە، دەیەوێت بەرپرسیاری ئاگری دارستانەکان لە هاتای و ئەسکەندەرون بخاتە سەر شانی تەڤگەرەکەمان. بەڵام ئەم لێدوانە و هەواڵەکانی تر دوورن لە راستیەوە". 



PM:07:11:12/10/2020