پۆلیسی سلێمانی: سێ تۆمەتبار بەمادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

لە دوو ھەڵمەتی جیاجیادا، ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سێ تۆمەتباریان بە بڕێک مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرد.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان و بنکەی پۆلیسی ھەواری شارەوە تۆمەتبارێک بەناوی (ھ، م) بە بڕێک مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرا، تۆمەتبارەکە دانیشتوی قەزای سەیدسادقەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ١٤ی ماددە ھۆشبەرەکان ڕاگیراوە.

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکردووە: لەلایەکی دیکەوەو لەھەڵمەتێکی دیکەدا مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی دوو تۆمەتباریان بە بڕێک مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرد، لە ئێستادا ھەردوو تۆمەتبار (ش،أ) و (س، م) کە دانیشتوی شاری سلێمانین بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی ١٤ی ماددە ھۆشبەرەکان ڕاگیراون.



PM:07:39:13/10/2020