زانیاری نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رابگەیەنرێت.

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی "سپی"، سبەینێ چوارشەممە ١٤ی تشرینی یەکەم وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم بڵاودەکاتەوە. 

 

هەر بەپێی زانیارییەکان، رۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران دەکرێت و یەکەم وەزارەتیش کە مووچە وەردەگرێت وەزارەتی تەندروستییە. 

 

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدابوو بۆ ئەو سێ مانگەی بەپێی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا ٣٢٠ ملیار بۆ هەرێمی کوردستان دێت، مووچە بە لێبڕینی ٢١% دابەش بکات، بەڵام بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەم مانگە بە لێبڕینی ١٨% مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران دابەشدەکرێت. 



AM:12:17:14/10/2020