" کۆمپانیای قەیوان بەقاچاخبردنی نەوت تۆمەتبار دەکرێت"
کۆمپانیاکە ٣٣ ملیۆن دۆلار سزادراوە

کۆمپانیای قەیوان کە نووسینگەی سەرەکی لە سلێمانییەو خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ ( سعد تەیب ) تۆمەتبار دەکرێت بە قاچاخبردنی نەوتی عێراق لە ساڵی ٢٠١١ تا ئەمڕۆ بۆ ئێران. 

 



بە ناونیشانی " بە دۆکۆمێنت.. بە شێوەیەکی رێکخراو بە گرێبەستی فەرمی نەوتی عێراق بە قاچاخ بۆ ئێران دەگوازرێتەوە "، کەناڵی ( ئەلعەرەبییە  ) لە راپۆرتێکدا کۆمپانیای قەیوان تۆمەتبار دەکات بە قاچابردنی نەوتی عێراق بۆ ئێران لە ساڵی ٢٠١١ەوە. لەو راپۆرتەدا کەناڵەکە  ٢٠ بەڵگەنامەی وەزارەتی نەوتی عێراق و پەرلەمانی عێراق و کۆمپانیای قەیوانی لە بارەی ئەم بەقاچاخبردنەوە بڵاوکردۆتەوە. راپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەهۆی ئەم بەقاچاخبردنەوە عێراق زیانی ملیارەها دۆلاری لێکەوتووە.

 


ماڵپەڕی ( ئەلعرەبیە نێت ) کە یەکێکە لە گرووپی میدیاکانی ئەلعرەبییەی سعودی، ئاشکرای دەکات  دەستیان بە بەڵگەی فەرمی کەوتووە کە سێ کۆمپانیای گواستنەوەی عێراقی کە موڵکی یەک خێزانن سەرپێچی گرێبەستیە حکومیەکانیان کردووە، هەروەها قۆرخی گرێبەستی فرۆشتنی بەرهەمە نەوتیەکانیان کردووە، ئەمەش لە ٨ی سێبتەمبەردا لەلایەن دەستەی نەزاهەی ئیتحادی – بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەغدادەوە دانی پێدا نراوە.

 


ئەم سەرپێچیە و بەقاچابردنی نەوتی عێراق، محەمەد حەلبوسی ناچارکردووە لە دیسمبەری  ٢٠١٩ دا فەرمانێک دەربکات کە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵێنەوە لە گرێبەستەکانی نەوت و گرێبەستەکانی دابەشکردنی بەرهەم نەوتیەکانی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت سۆمۆ دروست بکات و لێکۆڵێنەوە لە گرێبەستەکانی ساڵی ٢٠١٥ تا کۆتایی ٢٠١٩ بکات. 

 


ئەو کەناڵە میدیایە باس لەوە دەکات رەگوریشەی ئەم بە قاچابردنە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١١ کاتێک کە دەزگای دژە تیرۆری عێراق نووسراوێکی فەرمی دەنێرێت بۆ وەزارەتی نەوت و تیایدا ئاشکرای دەکات کە کۆمپانیای ( قەیوان ) کە ( سەعد تەیب ) خاوەندارێتی دەکات لە ساڵی ٢٠١١ ەوە تێوەگلاوە لە بەقاچابردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان لە رێگای تانکەرەوە لە ناوچەی قادر کەرەمەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ئێران.

 
  
هەروەها  لەو راپۆرتەی دژە تیرۆردا بۆ وەزارەتی نەوت، باس لەوەش کراوە، کە سەرباری ئەوەی کاری ساختە بەنوسراوە فەرمییەکانی بارەکانەوە کراوە، هاوکات بە تانکەر بە قاچاخ لە رێگای دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخانەوە نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان گواستراونەتەوە بۆ بەندەری ئیمام و بەندەر عەباس لە ئێران.

 


کەناڵەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە زانیاری بڕوا پێکراوی تەواویان لەلایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەقاچابردنەکە بە نوسراوی فەرمی لایەنە عێراقییەکانەوە ئەنجام دراوەو، پرۆسەکەش بەو شێوەیە بووە کە نەوتی ئێرانی تێکەڵ نەوتی عێراقی بەقاچاخ براو کراوەو لەرێگای کۆمپانیان ( قەیوان )و کۆمپانیای عێراقی سێبەری ئەوەوە بە گرێبەستی فەرمی گواستراونەتەوە.  

 
هەروەها راپۆرتەکە ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات کە کۆمپانیای ( قەیوان ) خراوەتە لیستی رەشەوە.

 


ئەوەی موفاجەئەیە وەک ئەم میدیایە ئاماژەی بۆ دەکات، لە ١٢ی نیسانی ٢٠١٧ دا لەو کاتەدا سامر غەزبان لە سەردەمی د. عادل عەبدولمەهدیدا وەزیری نەوت بووە،  رێگا بە ( قەیوان) دراوە جارێکی دی نەوت بگوازێتەوە، بەڵام پیوەستنامەیەکی دەستیان لێوەرگرتووە کە دەبێت لە گواستنەوەی نەوت و بەرهەمە نەوتیەکان رەزامەنی وەزارەت وەربگرێت. 

 


لە ساڵی ٢٠١٩ دا جارێکی تر وەزارەتی نەوت نوسراوێکی فەرمی دەکاتە سەر قەیوان و ئینزاری دەکات کە بڕێکی زیادەی غازی تێپەڕاندووەو، ئاگاداری هۆشداری دەداتێ کە گەمە بە بڕەکانەوە نەکات.

 


ئەو میدیایە باس لەوەش دەکات کە موستەنەدێکی دەستکەوتووە کە وەزارەتی نەوتی عێراق لە ساڵی ٢٠١٩ دا سزای ٣٣ ملیۆن دۆلاری کۆمپانیای قەیوانی داوە بەتۆمەتی یاریکردن بە مواسەفاتی بە بازاڕیکردنی نەوتەوە.

 


ئەو کەناڵە ئاشکرای دەکات کە پەیوەندیەکی زۆریان کردووە بە پارێزگاری سلێمانی و ئاڵا تاڵەبانی پەرلەمانتاری سلێمانییەوە تا لەسەر ئەو بە قاچابردنە روونکردنەوە بدەن، بەڵام هیچ وەڵامێکیان دەستنەکەوتووە.

 

 

لە کۆتایی راپۆرتەکەدا هاتووە" دوای هەموو ئەمانە، ئەو پرسیارەی دەبێت بکرێت: کێ لە پشت کۆمپانیای ( قەیوان ) ەوەیە کە بەردەوامە لە چالاکییەکانی و گرێبەستەکانی و کۆمپانیا عێراقییەکانی تریش لە رکابەرێتی دووردەخاتەوە، سەرباری ئەو هەموو ناڕەزایەتییەی لە لایەنە حکومیەکان و نوسراوە فەرمییەکان لەسەر ئەم کۆمپانیایە هەیە..؟". 

 
ئەو راپۆرتە کە ٢٠ بەڵگەنامەی جیاجیای لەگەڵدایەو لە ئەلعەرەبیە بڵاوکراوەتەوە، راپۆرتێکی درێژەو چەندان بڕگەی گرتۆتە خۆی کە شیکردنەوە بۆ ئەو دۆکۆمێنتانە کراوە..

 
لینکی راپۆرتەکە..




AM:10:52:14/10/2020