ڤیدیۆ.. کوژران و برینداربوونی ١٠ کۆچەری ئەفغانی لە سنوورەکانی تورکیا

لە سنوورەکانی شاری ماکۆی سەر بە پارێزگای ئورمیە هێزە چەکدارەکانی تورکیا تەقەیان لە پۆلێک پەناخوازی ئەفغانی کردووە و لانیکەم ١٠ پەناخواز کوژراون یان بریندار کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی تشرینی یەکەم هێزە ئەمنیەکانی تورکیا لە سنوورەکانی ماکۆ و لە نزیک گوندی "میر عومەر" تەقەیان لە گرووپێکی پەنابەری ئەفغانی کردووە کە ویستوویان بەرەو ئەورووپا بڕۆن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری ماکۆ بە ڕێکخراوەکەی ڕایانگەیاندووە" کە لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا پەناخوازێک کوژراوە و ٩ پەناخوازی دیکەش بریندار بوون. هێزە چەکدارەکانی تورکیا وێرای تەقە کردن لە ئەو پەناخوازانە داویانیانەتە بەر لێدان و کوتان و بە قونداخی چەک سەی چەند کەسیانیان شکاندووە". 

پەناخوازە بریندارەکان لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بۆ سنوورەکانی ئێران گەڕێندراونتەوە، بەو حاڵەش میدیا حکوومەتییەکان هەتا ئێستا هیچ هەواڵێکیان لەو بارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.



PM:12:58:14/10/2020