بەهۆی کۆرۆناوە ٢٧٩ كەس لە ئێران گیانیان لەدەستدا
تەندروستی ئێران گیان لەدەستدانی ٢٧٩ تووشبووی کۆرۆنای لە وڵات ڕاگەیاند.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا چوار ههزار و ٨٣٠ كهس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٢٧٩ تووشبووش گیانیان لهدهستداوه".
تا ئێستادا ٥١٣ هەزار و ٢١٩ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤١٤ هەزارو ٨٣١ كەس چاكبونەتەوە، هاوکات چوار هەزارو ٦٠٩ كەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.
PM:04:10:14/10/2020