لە عێراق ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا ١٠ هەزار کەسى تێپەڕاند

‌وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ١٨٨ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و سێ ھەزار و ٨٥٧ کەسیش چاکبوونەتەوه.
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ١٨٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٥١ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٨٥٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 
 
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٤١٣ هەزار و ٢١٥ كەس و لەوانە دە هەزارو ٢١ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٣٤٧ هەزارو ٣٩٦ كەسیان چاكبونەتەوە، ٥٥ هەزارو ٧٩٨ كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە ٤٧٥ توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

PM:06:13:14/10/2020