نوێترین زانیاری لەسەر تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٣٨ ملیۆن و ٧٤٦ هەزار حاڵەت، ژمارەی مردوانی كۆرۆناش لە گەیشتە زیاتر لە ملیۆنێك كەس. 

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٨ ملیۆن و ٧٤٦ هەزار و ٥١٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ملیۆنێک و ٩٦ هەزارو ٨٨١ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، لەو ژمارەیەش ٢٩ ملیۆن و ١٢٦ هەزار و ٧٥٢ کەس چاکبوونەتەوە. 

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا هەشت ملیۆن و ١٥٠ هەزارو ٤٣ كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
 


AM:09:11:15/10/2020