دەسەڵاتدارانی تورکیا لە ئەستەنبول نمایشکردنی شانۆگەرییەک بە زمانی کوردی قەدەغە دەکەن

دەسەڵاتدارانی تورکیا لە شاری ئەستەنبول نمایشکردنی شانۆگەرییەکی جیهانی کە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی قەدەغە دەکەن. 

 

زاهیر عەبدوڵا ڕەش هونەرمەندی ناسراوی باشووری کوردستان کە لە وڵاتی سوید نشتەجێیە لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی "سپی" ڕاگەیاند" دەسەڵاتدارانی تورکیا تەنانەت شانۆ بە زمانی کوردی بە شۆڕشێکی کوردی دەزانن دژ بە پایە و دەنگی دەسەڵاتی خۆیان لەبەر ئەوە نمایشێکی شانۆیی بەزمانی کوردی قەدەغەدەکەن".

 

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا زاهیر عەبدوڵا وتی" ئێستا دەبوو میدیا نووسراو بیستراوەکانی کوردستان ببوایە بەسەردێری هەوالەکانیان بەلام بەداخەوە، بەداخەوە زۆر لەوە بچوکترن کە ئاگاداری ئەو هەواڵانەبن". 

 

شانۆکە ناوی (ئەبواق وە توت ئەلبەری) بووە، کە لە نوسینی (داریۆ ڤۆ) بووە و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی، دەبوایە لەم مانگە لە وڵاتی ئەستەنبوول نمایش بکرێت، بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا بە تۆمەتی "هەڕەشەیە لەسەر دۆخی گشتی" ڕێگەی بە نمایش کردنی شانۆکە نەداوە. 

 

داریۆ ڤوو یەکێکە لە نووسەرە ناسراوەکانی جیهان و خەڵاتی (نۆبڵی) وەرگرتووە و چەندین شانۆی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانە جیهانییەکان و لە چەندان وڵات نمایش کراوە.

 

لە ساڵی نەوەدەکانەوە بەشێوەیەکی کەم ڕێگە دەدرا کاری هونەری بەشێوەیەکی کەم نمایش بکرێت، بەڵام جارێکی کە دەسەڵاتدارانی تورکیا نمایشکردنی بابەتی کەلتوریان بەزمانی کوردی قەدەغەکردوە. 



AM:11:54:15/10/2020