بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای ناحیەی قۆرەتوو - قەزای کەلار کەسێک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمشەو لەسەر ڕێگای ناحییەی قۆرەتوو - قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پاتڕۆڵ وەرگەڕاو سەرنشینێک بەناوی (محمد امیر فایق ) لەدایکبووی ٢٠٠٣ دانیشتووی قەزای کەلار گیانی لەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەسوکی برینداربوو".
پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاند" لە ئێستادا بە مەبەستی تۆێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی ٢٤ی هاتووچۆ بەندکراوە".