مەسرور بارزانی لە یادی ١٦ ی ئۆکتۆبەردا باڵێکی یەکێتی بە خیانەتکار ناوزەد دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی لە یادی ١٦ی ئۆکتۆبەردا بەبێ ناوهێنانی باڵێکی یەکێتی بە هۆکارو خیانەتکار ناوزەد دەکرد.


مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سێیه‌م ساڵیادی رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاند، " دۆخی نائاسایی كه‌ركووك جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌".


مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هەژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ " ئەو دۆخە نائاساییەی، کە لە ئەنجامی خیانەتی خاکفرۆشانەوە، لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی تر هاتە ئاراوە، جێگەی قبوڵکردن نییە".


هه‌روه‌ها هاتووه‌: "هەرگیز زامی خیانەتی خاکفرۆشانمان بیر ناچێتەوە. بەڵام لە خیانەت بە زامتر ئەوەیە، کە گەل خیانەتکار سزا نەدات".


هەمیشە رووداوەکانی ( ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و رووداوەکانی ٣١ ی ئابی ١٩٩٦) دەبێتە بابەتی ململانێی سیاسی و میدیای لەنێوان یەکێتی و پارتیدا. 
 


PM:12:43:16/10/2020