چوار هەزار و ٥٥٢ تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران تۆماركرا

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت" چوار هه‌زار و ٥٥٢ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و ٢٦٥ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌". 

 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و ٥٥٢ تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران تۆماركراوە، بەوەش ژمارەی توشبوان گەیشتۆتە ٥٢٢ هەزار و ٣٨٧ كەس".

 

راشیگەیاند" لە دوێنێوە ٢٦٥ كەسی تر بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە ٢٩ هەزار و ٨٧٠ كەس". 

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران وتیشی" تائێستا ٤٢٠ هەزارو ٩١٠ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، تا ئێستاش چوار ملیۆن و ٤٥٤ هەزارو ٥٧٠ پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجام دراوە".

 

داواشی لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كرد پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن و پێشێلی نەكەن. 



PM:04:02:16/10/2020