مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەر ١٦ ی ئۆکتۆبەر بەیاننامەیەکی دەرکرد و دەڵێن" گوتاری چه‌واشه‌كارانی مێژوو هه‌ر چۆن بن، هه‌میشه‌یی نین، و كاریگه‌ری له وره‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی قوربانیانی یه‌كێتی له ١٦ی یٔۆكتۆبه‌رناكه‌ن. رۆژێك مێژوو ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته جیاوازه‌ی سه‌ركردایه‌تی ریفراندۆم و، به‌رگریی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی له خاكی كوردستان، هه‌ڵاوێرد ده‌كا و به دادپه‌روه‌رییه‌وه ده‌نووسێته‌وه".
ڕاگەیەنراوی ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەیادی ڕووداوەکانی (16)ی یٔۆکتۆبەردا
له ساڵیادی ١٦ی یٔۆكتۆبه‌ردا، سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیده قاره‌مانه‌كانی پارێزگاریكردن له كه‌ركوك و خاكی كوردستان داده‌نه‌وێنین، كه به گیانی خۆیان داستانێكی به‌رزی به‌رگرییان تۆمار كرد و نه‌یانهێشت چه‌واشه‌كارانی مێژوو، له هه‌وڵی زڕاندنی ناو و خه‌بات و رێبازی پیرۆزیاندا، خه‌ونی نه‌زۆك به‌دی بێنن.
١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌ریٔه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك پێشبینی هه‌ڵه و بڕیاری نه‌خه‌مڵیووی سیاسی و ستراتیجی بوو، كه له ریفراندۆمدا فۆرمه‌له كرا و، یٔه‌نجامه‌كه‌ی به كاره‌سات بۆ دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان، و پاشه‌كشێ له ده‌سكه‌وته گرنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هات و، دوو به‌ره‌كی، یٔاژاوه و دۆڕاندنێكی گشتیی ناوخۆیی به‌دوای خۆیدا هێنا.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به به‌رچاوه‌ڕونییه‌وه لێكه‌وته و مه‌ترسییه‌كانی یٔه‌نجامدانی ریفراندۆمێكی نه‌خه‌مڵیووی له‌مجۆره‌ی له كوردستانی عێراق، له كات و ساتێكی ناوه‌ختدا، ده‌بینی و رای گشتی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانیشی له یٔه‌نجامدانی هه‌ڵه‌یه‌كی له‌وجۆره هۆشیار كرده‌وه. به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن بێ گوێدانه یٔاكامه‌كانی هه‌نگاوی له‌م چه‌شنه، گوێیان له یٔامۆژگاریی دڵسۆزان، وڵاتانی زلهێز و یٔیقلیمی و په‌یامی یٔاشكرای نێرده دیپلۆماسییه‌كان نه‌گرت، به ته‌نها ملیان نا، نیوه‌ی خاكی كوردستان و ته‌واوی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردیان برده سه‌ر هه‌ڵدێرانێكی سه‌خت، و یٔه‌گه‌ر وریایی فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نه‌بووایه، كه‌ركوك به‌ره‌و وێرانی، و خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌ره‌و سه‌رگردانییه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌بران.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ٧٠ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به بڕیاری له‌ناكاو و دروستی روبه‌ڕونه‌بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق، توانی یٔه‌و بۆشاییه كوشنده‌یه پڕ بكاته‌وه كه له‌ریزی پێشمه‌رگه‌ی هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی یه‌كێتی دا له كه‌ركوك و ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر روویاندابوو. هێزه‌كانی تر، كه یه‌كێتی نه‌بوون، به‌بێ یٔاگاداركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی له پاشه‌كشێ و چۆڵكردنی هێڵی به‌رگری، سه‌نگه‌ره‌كانیان چۆڵ كرد، هێزه‌كانی ٧٠ و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یٔیداره‌ی هه‌رێمیان به ته‌نها له‌به‌رده‌م له‌شكری نابه‌رابه‌ری هێزی هێرشبه‌ردا به‌جێهێشت. یه‌كێتی به بڕیارێكی له‌خۆبوردوانه، ره‌فتاری له‌گه‌ڵ یٔه‌م هه‌ڵوێسته ناجوامێرانه‌یه كرد، قوربانیی به ده‌سكه‌وته‌كانی خۆی دا، تا ده‌سكه‌وته گشتییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، یٔاوه‌دانیی شاری كه‌ركوك و ژیانی كه‌ركوكییه‌كان بپارێزێت و رێگه نه‌دات، ماڵ و حاڵی كوردانی خێرله‌خۆنه‌دیوو، ببێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕێكی نه‌خوازراو. شه‌ڕێك كه تا یٔه‌مڕۆش، نه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی یٔه‌و كاتی هه‌رێم، نه په‌رله‌مانی كوردستان، و نه‌هیچ داموده‌زگایه‌كی تری هه‌رێمی كوردستان، به‌رامبه‌ر سوپای عێراق بڕیاری به‌رپاكردنی نه‌دا.
بۆیه یٔه‌مڕۆ گوتاری چه‌واشه‌كارانی مێژوو هه‌ر چۆن بن، هه‌میشه‌یی نین، و كاریگه‌ری له وره‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی قوربانیانی یه‌كێتی له ١٦ی ئۆكتۆبه‌رناكه‌ن. رۆژێك مێژوو یٔه‌م دوو هه‌ڵوێسته جیاوازه‌ی سه‌ركردایه‌تی ریفراندۆم و، به‌رگریی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی له خاكی كوردستان، هه‌ڵاوێرد ده‌كا و به دادپه‌روه‌رییه‌وه ده‌نووسێته‌وه. یٔه‌و كات رۆحی شه‌هیده‌كانمان یٔاسوده ده‌بن و دادگای ویژدانی گه‌ل، بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌دات.
- دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی به‌رگریكردن له خاكی پیرۆزی كوردستان.
- سه‌رشۆڕی بۆ چه‌واشه‌كاران و ئه‌وانه‌ش، كه هه‌موو مێژوویان خۆچه‌ماندنه‌وه بووه.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)
١٦ی یٔۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٠