پارتی هێزێکی زۆر لەم ناوچەیە بڵاودەکاتەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان هێزێکی زۆر دەباتە دەڤەری سورچیایەتی و گوندەكانی سەر ڕێگەی بارزان و بڵاوەیان پیدەکات و چەندان خاڵی پشکنین دادەنێن.

 
ماڵپەڕی کوردیو زمانحاڵی یەکگرتووی ئیسلامی بڵاویکردۆتەوە، پارتی ناوچەکەی بە هێزێكی زۆری ئەمنی كۆنتڕۆڵ كردووەو زێرەڤانی و پێشمەرگەو فەوجی سپیلك بازگەی زۆر توندیان داناوە.


بەپێ زانیارییەكانی ئەو میدیایە بڵاوبوونەوەی ئەو هێزە زۆرەی پارتی لە دەڤەرەكە بەگومانی بوونی چەند چەكدارێكی پەكەكەوە بووە لەناوچەكەدا.


هەروەها وا هاتووە" بازگەكانیان وا داناون كە زۆر لەو ناوچانە بمێننەوە لەگشت مەفرەقەكان بازگەی جێگیرو ساتری گەورە دانراون، ترس و دڵەڕاوكێی زۆری بۆ خەڵكی ناوچەكە دروست كردووە، چونكە بۆیەكەم جارە بازگەی وا لەو شوێنە دابنرێت و هێزی وا زۆر لەو ناوچەیە ببینرێت".

 


PM:10:44:16/10/2020