نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وام گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك له خوار ٤٣ دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٢ دۆلار‌و ٩٣ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٤٠ دۆلار‌و ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە بەهای نەوت لەگەڵ تووشبوونی سەرۆكی ئەمریكا بە كۆرۆنا چەند دۆلارێك دابەزی بەڵام جارێكی دیكە بەهای نەوت رووی لەبەرزبوونەوە كردووە.