تەندروستی سلێمانی پەیامێکی هۆشداری ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات و رایدەگەیەنێت" لە ئێستادا نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی رۆژانە توانای وەرگرتنی تەنها چەند نەخۆشێکیان هەیە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلیمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" داواكارین لە هاووڵاتیانی خۆشەویست زیاتر پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكان بن، چونكە لە ئێستادا نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شاری سلێمانی ڕۆژانە توانای وەرگرتنی تەنیا چەند نەخۆشێكیان هەیە".
تەندروستی سلێمانی دەشڵێت" هەموو قەڕەوێڵەكانی نەخۆشخانەكان پڕن و باری تەندروستی زۆرینەی نەخۆشەكان ناجێگرە".
به‌پێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ٦٠ هه‌زار و ١٨٣ كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا توشبوون، ٣٦ هه‌زار و ٧٢٨ تووشبووی ئه‌و په‌تایه له هه‌رێم نه‌خۆشییه‌كه‌یان په‌ڕاندوه و دوو هه‌زار و ١٠٦ توشبوو گیانیان لەدەستداوە.