ژمارەی مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا لە هەڵکشاندایە

رۆژ بە رۆژ ژمارەی مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بەرەو هەڵکشانە، لە سەرتاسەری جیهان ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە نزیکەی ٣٩ ملیۆن و ٥٨٧ هەزار کەس  و ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیشیان لەدەستداوە، گەیشتە زیاتر لە یەک ملیۆن و ١٠٩ هەزار کەس.

 

بەپێی ئه‌و زانياريیانه‌ى له‌ ماڵپەرى "Worldometer"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه‌ به‌ پشت به‌ ئاماره‌ نوێیەكانى تووشبوون بە  ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا،  لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٩ ملیۆن و ٥٨٧ هەزار و ٤٧٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون،  یەک ملیۆن و ١٠٩ هەزارو ١٣٥ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٢٩ ملیۆن و ٦٥٨ هەزار و ٩٢٨ توشبوو چاکبونەتەوە.

هاوکات، بەپێی ئامارەکان، لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا هەشت ملیۆن و ٢٨٨ هەزار و ٢٧٨ کەس تووشی پەتاکە بوون. 




AM:09:17:17/10/2020