ئامارێکی نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا له ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو كرایهوه
تەندروستی خۆسەری رۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا ١١٣ تووشبووی نوێ ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناوچەکانی باکووری سووریا تۆمار کراون و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە دوو هەزارو ٨٥٣ کەس".
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١٣ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا سێ توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، لەو ژمارەیەش سێ کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانی لەدەستداوە.
بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دوو هەزارو ٨٥٣ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٩٣ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٦٢٣ توشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە، ، لە ئێستاشدا دوو هەزارو ١٣٧ كەس توشبووی ڤایرۆسەكەن و چارەسەر وەردەگرن.
PM:12:46:17/10/2020