ماڵپەڕی عەهد: هۆشیار زێباری پێیڕاگەیاندووین حەشدی شەعبی هێزێکی تێکۆشەوە

 
ماڵپەڕی کەناڵی عەهدی سەر بە حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پێی رایگەیاندووە، "حەشدی شەعبی هێزێکی تێکۆشەرە و من هێرشم نەکردووەتە سەریان".


ماڵپەڕی ( عەهد ) کە ماڵپەڕی تیڤی حەشدە، لە زاری هۆشیار زێباریەوە دەربارەی ئەو لێدوانەی بۆ کەناڵی ( ئەلحورەی ) داوە رایگەیاندووە بەوانی وتووە "دەربڕینەکەم لە کەناڵی حوڕە یارمەتیدەرم نەبوو، من هێرشم نەکردووەتە سەر حەشدی شەعبی".


هۆشیار زێباری ئەوەشی خستۆتەڕوو کە پەیوەندییەکی مێژوویی ئەوان و سەرکردە و "تێکۆشەرەکانی" حەشدی شەعبی پێکەوە دەبەستێتەوە.


بەیانی ئەمڕۆ بەرامبەر ئەو لێدوانەی هۆشیار زێباری لە تەلەفزیۆنی " ئەلحورە " بڵاویکردبوەوەو وتبووی" دەبێت حەشدەی شەعبی لە ناوچەی سەوزی بەغدا دەربکرێت " لایەنگرانی حەشدی شەعبی چوونە سەر بارەگای پارتی لەبەغدا سووتانیان و چەند رۆژنامەنووسی کەناڵە کوردیەکانیان ڕفاندووە.
 


PM:01:33:17/10/2020