مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ئەم ئێوارەیە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد و رووداوی هێرشکردنەوە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان و رووداوی هێرشکردنە سەر شارۆچکەی ( بەلەد ) تاوتوێ کرا.
بە پێی هەوالێکی تەلەفزیۆنی ئەعراقییەی فەرمی لە کۆبوونەوەکەدا هێرشکردنە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان مەحکوم کراوەو بڕیاری دەستکردن بە لێکۆڵێنەوە لە رووداوەکە کراوە.
دەربارەی رووداوەکەی شارۆچکە بەلەد کە چەکداری نەناسراو هێرشیان کردۆتە سەر ئەو شارۆچکەیەو ١٢ خەڵکی مەدەنیان کووشتووە کە دوو مناڵیش لەنێوانیاندایە، حکومەتی عێراق بڕیاری دا کە لێکۆڵینەوە لە فەرماندە سەربازییەکانی ئەو ناوچەیە بکرێت کە هێرشەکەی تیا روویداوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە کە کازمی لهبهرامبهر سوتاندنی ئاڵای كوردستان و بارهگای پارتی له بهغدا، بڕیاریداوه، لیوا جهواد دهراجی كه ئهركی پاراستنی بهغدای پێسپێردراوه و لهكاتی روداوهكهشدا هیچ بهدهمهوچونێكی نهبووه، لهپۆستهكهی دووربخاتهوه.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە گەڕەکی کەرادەی بەغدا هێرشیان کردە سەر بارەگای پارتی و بارەگاکەو ئاڵای کوردستانیان سووتاندو ئەمەش بووە مایەی ناڕەزایەتی ناوەندێکی فراوانی حکومی و حیزبی لەهەرێم.