جێرمی کۆربن: داوای ئازادکردنی شێروان شێروانی و چالاکوانەکانی تر دەکات لە هەرێم

جێرمی کۆربن سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکارانی بەریتانیا لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی هەرێم داوای ئازادکردنی شێروان شێروانی و ئەو چالاکوانانە دەکات، کە لە چەند مانگی ڕابردوودا لەسەر ئازادی بیروڕا دەستگیرکراون 

 

لەو نامەیەدا جێرمی کۆربن بە ناونیشانی (بەردەوام دەبین لە داکۆکی کردن لە ئازادی و ئازادیخوازان)، داوای ئازادبوونی شیروان شیروانی وە هەموو ئەو زینداکراوانە دەکات کە لەم ماوەی پێشوودا دەستگیراون لەسەر بەشدار بوونیان لە خۆپیشاندان بۆ داوا رەواکانیان.

 

وە جێرمی کوربن نامەکەی بەناوی خۆی وە هاوڕێکانەوە ناردوە وە داوای ئازادکردنی دەست بەجێی هەموو زیندانیەکان دەکات.

 

جێرمی کۆربن سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکارانی بەریتانیا بوو، کە لەگەڵ پارتی پارێزگارانی بەریتانیا دوو حیزبی سەرەکی ئەو وڵاتەن. 



PM:08:38:17/10/2020