هۆشیار زێباری له‌دوای سوتاندنی باره‌گاكه‌ی پارتی له‌به‌غدا لە پەیامێکدا ڕایدەگەیەنێت" شكاندن و سوتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌غدا ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه كۆنترۆڵی شاره‌كه له‌ده‌ست هێزه ئه‌منیه‌كان نیه".
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" نوسیویەتی" شكاندن و سوتاندنی باره‌گای پارتی له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا و له ژێر كۆنترۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كاندا، ده‌ریده‌خات كه كۆنترۆڵی شاره‌كه له‌ده‌ست هێزه ئه‌منیه‌كان نیه، به‌داخه‌وه روداوێكی خه‌مناكه له عێراق".
ئەمەش لە کاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لەبەغدا لایەنگرانی حەشدی شەعبی بەهۆی لێدوانێکی هۆشیار زێبارییەوە چوونە سەر بارەگای پارتی لە بەغدا و سوتاندیان ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە.