فڕۆکەکانی تورکیا سنوورەکانی ناوچەی زاخۆ بۆردومان دەکەن
ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا گوندەکانی سنوری قەزای زاخۆ سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، کاتژمێر ١٠:٣٥ خولەکی ئەمشەو شەممە جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی گوندەکانی (پەرەخ و شیشێ و شەرانش)یان لە ناحیەی دەرکا سەر بە قەزای زاخۆ بە چڕی بۆردومانکرد.
بههۆی بۆردومانهكهوه ئاگر لە دارستان و پوش و پاوەنی دانیشتووانی ناوچەکە كهوتوهتهوه، بهمهش ترس و دڵهڕاوكێی زۆری لهناو هاوڵاتیانی نیشتهجێی دهوروبهری زاخۆ دروستكردوه و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بۆردومانەکە بەردەوامە.
PM:11:26:17/10/2020