کەشناسی ناسراوی عێراقی سادق عەتیە ئاشکرای دەکات، به پێی پێشبینییەکان كۆتایی ئەم مانگە شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستان و باكوری عێراق ده‌گرێته‌وه.
سادق عه‌تییه، كه‌شناسی ناسراوی عێراقی له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پێشبینی ده‌كات، کە شەپۆلێكی باران بارین لە كۆتایی ئەم مانگەدا باكوری عێراق بگرێتەوە و ئاستی پێشبینییەكەش بەرزە.
سادق عه‌تییه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات، پلەكانی گەرما له ناوه‌ڕاست و باكوری عێراق نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینینن.
بەپێی وادەی دیاریكراویش لە هەرێمی كوردستان رۆژی ٥ی تشرینی دووەمی هەمو ساڵێك وادەی یەكەم بارانە كە بە پەڵە ناسراوە و ساڵانەش پاش و پێش دەكات لە وادەی خۆی.