بەهۆی کۆرۆناوە ١١ توشبووی تری کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەستدا

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی گیان لەدەستدانی ١١ تووشبووی تری کۆرۆنای لە پارێزگاکە ڕاگەیاند. 

د. یاد نەقشبەندی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی نوێترین ئاماری توشبووان و مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە و ئاشكرای دەكات" کە ئەمڕۆ، ١٩ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون". 

ئەوەشی ئاشکراکراکردووە تائێستا ٢٠٤ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ١٧٨ کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.
 
هاوکات ئەمڕۆ ٢٢ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و ١١ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەگوێرەی ئامارەكە، کۆی ئەو نەخۆشانەی تا ئێستا پلازمایان وەرگرتووە لە شاری سلێمانی وەک چارەسەر هەزارو ١١٦ نەخۆشە

PM:11:53:17/10/2020