لە سنووری شاری کەرکوک سێ هاوڵاتی کورد لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراو کوژران

ئەمشەو لە سنوری شاری کەرکوک لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو سێ هاوڵاتی کورد کوژران.

 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمشەو لە گوندی توڵکی سەر بە  ناحیەی شوان لە پارێزگای کەرکوک ژمارەیەک چەکداری نەناسراو کە گومان دەکرێت چەکداری داعش بن دەستدڕێژی گولـلەیان لە ئۆتۆمبێلێک کرد، کە سێ هاوڵاتی کوردی تێدابووە و هەرسێ هاوڵاتییەکە کوژراون، دوو لە هاوڵاتییەکانیش بران، بەهۆی ئەو هێرشەوە، هەردوو سەربازگەی شوان و کەڵووڕ داخراون. 

 

لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەکان لەوبارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە.



AM:12:22:18/10/2020