رۆژێک پشووی فەرمی لە هەرێم رادەگەیەنرێت

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، بڕیارە رۆژێک پشوو لە هەرێم رابگەیەندرێت.

بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە، بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ٢٩ی تشرینی یەکەم پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام. 

 

ساڵانە لە رۆژی ١٢ی ربیع الاول، لە هەرێمی کوردستان دەکرێتە پشووی فەرمی بۆ سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەرچەندە حکومەتی هەرێم تا ئێستا هیچ راگەیاندنێکی فەرمی دەرنەکردووە.



PM:01:30:18/10/2020