نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە دابەزینی زیاتری تۆماكرد،  لە خوار ٤٣ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٢ دۆلارو ٨٠ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٤٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە بەهای نەوت لەگەڵ تووشبوونی سەرۆكی ئەمریكا بە كۆرۆنا چەند دۆلارێك دابەزی بەڵام جارێكی دیكە بەهای نەوت رووی لەبەرزبوونەوە كردووە. 


AM:08:51:19/10/2020