جیهان.. ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا ٤٠ ملیۆن كەس تێدەپەڕێنێت
تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٣٨ ملیۆن و ٧٤٦ هەزار حاڵەت، ژمارەی مردوانی كۆرۆناش لە گەیشتە زیاتر لە ملیۆنێك كەس.
بەپێی ئهو زانياريیانهى له ماڵپەرى "Worldometer"دا بڵاوكراوهتهوه كه به پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ دهبهستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٠ ملیۆن و ٢٨٢ هەزار و ٤٧٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ملیۆنێک و ١١٨ هەزارو ٣٢٨ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، لەو ژمارەیەش ٣٠ ملیۆن و ١٢٠ هەزار و ٥٩٨ کەس چاکبوونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا هەشت ملیۆن و ٣٨٧ هەزارو ٧٩٩ كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
AM:09:38:19/10/2020