لەسەر دواكەوتنی مووچەی ئەم مانگە هۆشداری بە حكومەت دەدرێت

ئەندامێکی لیژنەی‌ دارایی‌ لە پەرلەمانی‌ عێراق ڕایدەگەیەنێت" دواكەوتنی‌ خەرجكردنی‌ مووچەی فه‌رمانبه‌ران نایاساییه‌ و ئه‌و كاره‌ زیان بە نزیكەی‌ ١٥ ملیۆن هاوڵاتی‌ دەگەیەنێت".

 

جەمار كۆچەر، ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕۆژنامەی‌ (سەباح)ی‌ فەرمیی‌ راگه‌یاندووە" کە وەك لیژنەی دارایی داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكەین بە زووترین كات چارەسەر بۆ كێشەی مووچەی مووچەخۆران بدۆزێتەوەو مووچە لە كاتی خۆیدا دابەش بكرێت و ئەو دواكەوتنەی لە مانگی ئەیلول ڕوویدا دووبارە نەبێتەوە".

 

وتیشی" دواكەوتنی‌ موچە زیان لە شەش ملیۆن فەرمانبەر و هەشت ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار هاوڵاتی‌ لە كەرتە تایبەتەكان دەدات كە بەشێوەیەكی‌ نیمچە تەواو پشت بە پارەی‌ موچە دەبەستن".

 

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاندووە" دواخستنى دابەشكردنى موچە ناياساييە و هیواخوازن وەزارەتی دارایی بە زووی دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بکات". 

 
 


PM:12:00:19/10/2020