به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا رایدەگەیەنێت" سوتانی باڵەخانه بوەته كلتورێك له عێراقدا، كه ماڵ و باڵه‌خانه و دیبلۆماسیه‌كان و ته‌نانه‌ت باره‌گا حكومیه‌كانیش ده‌سوتێنرێت ئه‌و كه‌ڵچه‌ره ڕه‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆ خه‌ڵكی عێراق نه‌شكێته‌وه واته ده‌مێكه له‌باشوری عێراق و له‌ناو پایته‌ختی عێراقدا ئه‌وبابه‌ته لهبڕشتدایه".
شوان محه‌مه‌د ته‌ها به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غداد سه‌باره‌ت به سوتاندنی باره‌گای حیزبه‌كه‌یان له‌شاری به‌غداد بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە" ئێمه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر زانیاری ئه‌وه‌مان هه‌بوو كه‌چه‌ند گروپێكی گێره‌شوێن له‌عێراقدا ده‌یانه‌وێت هێرش بۆ باره‌گاكانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌تی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان بهێنن، دیاره ئه‌وه‌ش "بوعدێكی" سیاسی له‌مێژینه‌ی هه‌یه، لێدوانه‌كانی "به‌ڕێز" هۆشیار زێباری وه‌كو قه‌میسی عوسمانی لێكرا، ئه‌گه‌رنا كێشه‌كه "بوعدێكی" تری هه‌یه و له‌شوێنێكی تر سه‌رچاوه‌ی گرتووه چونكه زۆر له‌سه‌رانی شیعه‌ی عێراقی لێدوانی له‌وه توندتریان داوه ده‌رباره‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌ڵام له‌هیچ لایه‌ك قسه‌وباسی لێوه نه‌كراوه به‌ڵام ئه‌وه‌یان كردووه به‌بیانوویه‌ك له‌دواجاردا ده‌توانیین ئه‌وه بڵێین كه‌ڕه‌وشی ئه‌منی له‌عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆر ناسه‌قامگیره".
شوان محه‌مه‌د ده‌شڵێت" ئه‌و هێرشه هه‌م بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بوو وه‌كو خه‌ڵكی كوردستان وله‌دواجاریشدا هێرشێك بوو بۆ سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌من و ئاسایشی ناوشاری به‌غداد تێكبده‌ن".
به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" ده‌مێكه هێرش بۆ خه‌ڵكی كوردستان دێنن كه وتاره‌كه‌ی به‌ڕێز (هۆشیار زێباریش) هاته سه‌ر و "ته‌فسیر و ته‌ئویلاتی" جیاجیای بۆ كرا به‌ڕاستی ئه‌و گروپانه له‌ڕێگه‌ی پێگه ئه‌لكترۆنیه‌كانی خۆیاندا هێرشی ناڕه‌وایان ده‌رحه‌ق به‌خه‌ڵكی كوردستان و پروپاگه‌نده‌یان دژی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرد و له‌دواجاریشدا پارتی دیموكراتی كوردستانیان كردۆته ئامانج چونكه سیاسه‌ت و تێڕوانینی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر ڕوون و ئاشكرا بووه له‌عێراق بۆیه ئێمه‌یان كرده ئامانج و شكور بۆ خوا ئێمه ئاگاداربووین لهڕهوشهكه واته توانیمان زیانی گیانی به‌ر خه‌ڵكی كورد نه‌كه‌وێت له‌شاری به‌غداد به‌ڵام باڵاخانهكهیان سوتاند له‌دواجاریشدا باڵاخانه سوتابێت ئه‌وه بۆته كلتورێك له عێراقدا كه ماڵ و باڵه‌خانه و دیبلۆماسیه‌كان و ته‌نانه‌ت باره‌گا حكومیه‌كانیش ده‌سوتێنرێت ئه‌و كه‌ڵچه‌ره ڕه‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆ خه‌ڵكی عێراق نه‌شكێته‌وه واته ده‌مێكه له‌باشوری عێراق و له‌ناو پایته‌ختی عێراقدا ئه‌وبابه‌ته لهبڕشتدایه".
شوان محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو ئه‌وان پێشتر ئاگاداری هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكه‌یان بوون له‌به‌غداد، له‌و ڕووه‌وه ده‌ڵێت" ئێمه له‌ڕێگه‌ی ڕێكخستنه‌كانی خۆمانه‌وه و هه‌ندێك ئاماژه‌ی هه‌واڵگریش هه‌بوون له‌وه ئاگاداربووین كه‌به‌نیازبوون هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی عێراقیمان لێ ئاگادار كرده‌وه خه‌ڵكێكی زۆر زیاتر له 500 كه‌س له‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی عێراقی له‌ده‌وروبه‌ری لق-مان بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی جددی كاره‌كانیان ئه‌نجام نه‌دا چونكه هه‌ر خۆی له‌خۆیدا ده‌زگای ئه‌منی عێراقی ده‌زگایه‌كی شلۆقه ناتوانێت سه‌قامگیری وڵاتێك جێبه‌جێ بكات".
به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی باس له‌و كه‌سانه ده‌كات كههێرشیان كرده سه‌ر باره‌گاكه‌یان و سوتاندییان له‌و ڕوه‌وه وتی" ئه‌وانه‌ی هێرشیان برد ئه‌وه خۆپیشاندانێكی عه‌فه‌وی نه‌بوو زۆر "مودهرهب" بوون وه‌كو ئه‌وه‌ی كه لهسهربازگهكانهوه هاتبن به ئیعازێك ده‌هاتن و به ئیعازێك ده‌ڕۆیشتن بهئوتومبێلهكانی حه‌شدی شه‌عبی هاتبوون و ئاڵای حه‌شدی شه‌عبی به‌سه‌ره‌وه بوو هوتافه‌كانی ئه‌وان بوو وێنه‌ی "شه‌هیده‌كانیان" به‌ده‌سته‌وه‌بوو".
ڕاشیگه‌یاند" به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی (شه‌هیده‌كانیان) هه‌وڵێكه بۆ شێواندن و به‌لادابردنی ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ی ئه‌وان هه‌یانه به‌ڵام ئێمه وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان له‌وه حاڵین كه‌هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی و میلیشایی ده‌یانه‌وێت ڕه‌وشی عێراق به‌ئاقارێكدا ببه‌ن كه‌ڕه‌نگه به‌قازانجی گه‌لی عێراق ته‌واو نه‌بێت".
"مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ڕووی سیاسیه‌وه له‌لای هه‌موو خه‌ڵك ڕوون و ئاشكرایه كه‌خاوه‌ن سه‌ركردایه‌تیه‌كی "حه‌كیمه" باش له‌وه حاڵیه هاوكێشه سیاسیه‌كان به‌ره‌و كام ئاقار گوزه‌ر ده‌كه‌ن بۆیه هیچ كه‌س ناتوانێت پارتی دیموكراتی كوردستان یان خه‌ڵكی كوردستان به‌ره‌و ئاقارێك ببات كه ئێمه نه‌مانه‌وێت ئێمه به‌رگری له‌ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رگری له ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی تریش هه‌وڵده‌ده‌ین ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بپارێزین."شوان محه‌مه‌د ته‌ها به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی وایوت"
له‌وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێك كه‌ده‌ڵێن پارتی دیموكراتی كوردستان سووتانی باره‌گایه‌كی حیزبی و ئاڵای كوردستان كرد به بابه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی، به‌رپرسی لقی پێنجی پاررتی دیموكراتی كوردستان له‌شاری به‌غداد وتی" ئێمه هێرشمان نه‌بردووه به‌ڵكو هێرشمان بۆ هاتووه ئه‌وه بێویژدانیه كه‌ده‌رهه‌ق به‌پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌نه ئامانج له‌وه حاڵی بوون پارتی دیموكراتی كوردستان پێشه‌نگی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی كوردستان ده‌كات ئێمه هێرشمان بۆ خه‌ڵك نه‌كردووه، خه‌ڵك هێرشی كردۆته سه‌ر باره‌گاكه‌ی ئێمه و باره‌گای ئێمه‌یان سوتاندووه، ئێمه په‌لكێشی خه‌ڵكمان نه‌كرد بۆ ئاگر و به‌ره‌و دۆزه‌خ بردن به‌ڵام ئه‌وانن گه‌ل به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌به‌ن".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هیچ كه‌س له‌ئه‌نجامده‌رانی سوتانی باره‌گاكه‌تان ده‌ستگیركراون؟ شوان محه‌مه‌د وتی" به‌ڵێ هه‌ر پێرێ دوانیوه‌ڕۆ لهموستهنشهراتی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی "به‌ڕێز" سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه خه‌ڵك ده‌ستگیركراوه ، به‌ڕێز موسته‌فا كازمی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووین سه‌رۆك كۆمار په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووین ، له‌لایه‌ن وه‌زیره‌كانی خۆمان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كراوه، زۆر جدیین له‌وه‌ی كه‌ده‌بێت ئه‌و كه‌ڵچه‌ری سوتاندنه "غه‌یر ئه‌خلاقیه" له‌عێراقدا بنبڕ بكرێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كه‌باسی كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین ئاڵای كوردستان هه‌ر ئاڵای پارتی دیموكراتی كوردستان نییه ئاڵای كوردستان ئاڵای هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانییه له‌زۆربه‌ی پارچه‌كانی كوردستان ئه‌و ئاڵایه هه‌ڵده‌كرێت، بۆیه ئاڵا ڕه‌مزێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه له‌دواجاردا پێشێلكردنی په‌یوه‌سته به‌هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، من به‌ش به‌حاڵی خۆم ده‌ڵێم ئاڵای به‌رزی كوردستان ده‌بێت له‌و ناوچانه هه‌ڵبدرێت كه سه‌قامگیرن ئاڵای كوردستان هه‌ر له‌سه‌ر باڵاخانه‌كان ده‌وه‌شێته‌وه نه‌ك له‌سه‌ر زبڵخانه‌كانی هه‌ندێك شار‌و شارۆچكه‌ی باشوری عێراق".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست له‌په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌سرور بارزانی چی بوو كه ڕایانگه‌یاند قبوڵی ناكه‌ین و بێ وه‌ڵام نابێت؟ شوان محه‌مه‌د ته‌ها وتی" ئه‌وه جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ڕوون و ئاشكرا باسی ئه‌و كه‌ڵچه‌ر و ڕۆشنبیریه توندڕه‌ویه و سوتاندنی باڵاخانه‌یه ده‌بێت ئه‌وه بنبڕبكرێت له‌عێراقدا ئه‌وه‌ش به‌سه‌پاندنی یاسا و دروستكردنی حوكمداریهكی ته‌ندروستتر له‌عێراقدا ناكرێت عێراق هه‌ر ئاوا له‌نه‌بوونی حكومڕانیدا بژێت".
به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگەیاند" وه‌ڵامی ئێمه ڕێگای یاسا ده‌گرینه‌به‌ر داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌ن و گروپانه تۆمارده‌كه‌ین كهوێنهكانیان له‌سۆشیاڵ میدیاكانی خۆیان و لای ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیش ده‌ستكه‌وتووه، ئه‌و ڕێگایانه‌مان گرتۆته‌به‌ر كه ڕێگایه‌كی شارستانیه".
به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌وه‌ڵامی قسه‌ی به‌شێك له‌خه‌ڵكی و لایه‌نگران و ئه‌ندامانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه‌له‌گه‌ڵ سوتاندنی باره‌گاكه‌ی پارتی له‌به‌غداد باسی سوتانی باره‌گاكانی حیزبه‌كه‌یان ده‌كرد له‌بادینان له‌ساڵی 2005، ڕایگه‌یاند" ئه‌وه تۆمه‌تێكه له‌گۆشه نیگایه‌كی ته‌سكی حیزبایه‌تیه‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كرێت ئه‌و بابه‌ته ڕه‌نگه به‌قازانجی خه‌ڵكی كوردستان ته‌واو نه‌بێت ڕه‌نگه هه‌ندێك كه‌س به‌و جۆره قسه ده‌كات دیاره ئه‌ویش ئه‌جیندایه‌كی خۆی هه‌یه و ڕه‌نگه دڵی به‌وه خۆش بێت كهبارهگایهكی پارتی دیموكراتی كوردستان سوتابێت ئێمه هه‌میشه ئیدانه‌ی سوتاندنی هه‌موو باره‌گایه‌كمان كردووه ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر شوێنێك له‌كوردستان بووبێت ئه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستانه له‌ڕێگه‌ی حكومه‌ته‌وه و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه به‌دواداچوونی جددی بۆ كردووه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" ڕوونه ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و قه‌زاییه‌كانی بادینان چیان ده‌رهه‌ق به‌و بابه‌ته (سوتانی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو) كرد به‌ڵام ده‌توانیین بڵێن ئه‌وه كاڵفامی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی یه كه‌هه‌ندێك كه‌س له‌لایه‌نه سیاسیه‌كان وابیر ده‌كه‌نه‌وه".
له‌كۆتایی وتووێژه‌كه‌دا شوان محه‌مه‌د جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه" هه‌موو باره‌گایه‌كی حیزبی له‌عێراقدا له‌ژێر مه‌ترسیدایه، عێراق بۆخۆی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه عێراق مه‌ترسی ئابوری و دارایی هه‌یه، عێراق مه‌ترسی بابه‌تی ئه‌منی هه‌یه واته هه‌موو دۆسیه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان".
وتیشی" ئێمه هه‌تاوه‌كو ئێستاش باره‌گامان هه‌یه له به‌غداد".