لەسەر دەستگیركردنی شێروان شێروانی ژمارەیەك پەرلەمانتار یاداشتێك ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن

ژمارەیەك پەرلەمانتار لەسەر دەستگیركردنی شێروان شێروانی هەڵوێست وەردەگرن و ڕایدەگەیەنن" گومان دەكرێت بەهۆی كاری ڕۆژنامەنوسیەوە تۆمەتی بۆدروست كرابێت".

 

لە سەر دۆسیەی شێروان شێروانی١٠ پەرلەمانتاری كوردستان یاداشتێك ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكەن و باس لەوە دەکەن، لەسەر دەستگیرکردن شێروان شێروانی کە رۆژی ٧ی ئەم مانگە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە دەستگیرکراوە، لەکاتێکدا ناوبراو سەرنوسەری گۆڤاری باشورە و گوماندەکرێت لەسەر کاری رۆژنامەوانیدا دەستگیرکرابێت، بۆیە پێویستە بەپێی یاسای ژمارە ٣٥ی ساڵی ٢٠٠٧ مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

 

ئەو پەرلەمانتارنە لە یاداشتەكەدا ڕاشیانگەیاندوە" ڕوونكردنەوەمان دەوێت لەسەر ئەو تۆمەتانەی كە (دیندار زێباری) ئاراستەی ناوبراوی كردووە"

 

هاوکات داواشیان كردووە کە، بەزوترین كات دەرفەتی سەردانی ئەو رۆژنامەنوسە بۆ پەرلەمانتاران و كەسوكارەكەی برەخسێنن بۆ ئەوەی ئاگاداری رەوشی ژیان و لێكۆڵینەوەكان بن. 



PM:04:00:20/10/2020