تەندروستی راپەڕین چاکبوانی کۆرۆنا ئاگادار دەکاتەوە

تەندروستی ئیدارەی راپەڕین بەهۆی هەڵکشانی کۆرۆناوە داوا لەو کەسانەی دەکات کە کۆرۆنایان گرتووەو چاکبوونەتەوە پلازما ببەخشین.

 
لەو راگەیاندنەدا هاتووە" لە ئێستادا پلازمای چاکبوانی کۆرۆنا  بەردەستە لە سەنتەری گواستنەوەی خوێن، هەروەها  کیسی پلازماش ئامادەیە، داوا لە چاکبوانی کۆرۆنا دەکەین سەردانی سەنتەری گواستنەوەی خوێن بکەن لە ڕانیە بۆ بەخشینی پلازماکەیان".

 
دوا ئاماری گشتی کۆرۆنا لە هەرێم: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)، پشکنین ٥٧٧١٢٠ (٢٠٧١٣٧ هەولێر، ١٣٥٥٩٠ سلێمانی، ٢٢٩٣٥٥ دهۆك، ٥٠٣٨ هەڵەبجە)، تووشبوون ٦٣٧٤٥ (٢٢٩٠٦ هەولێر، ٢٠١٦٨ سلێمانی، ١٨٤٨٨ دهۆك، ٢١٨٣ هەڵەبجە)، چاکبوون ٣٨١٨٦ (١٦٥١٦ هەولێر، ١١٢٥٤ سلێمانی، ٨٣٦٤ دهۆك، ٢٠٥٢ هەڵەبجە)، لەژێر چارەسەر ٢٣٣٤٨ (٥٧٣٨ هەولێر، ٧٨١٤ سلێمانی، ٩٧٣٦ دهۆك، ٦٠ هەڵەبجە)، مردن ٢٢١١ (٦٥٢ هەولێر، ١١٠٠ سلێمانی، ٣٨٨ دهۆك، ٧١ هەڵەبجە)




PM:10:24:20/10/2020