لەهەرێم رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەندرا



رۆژی ٢٩ تشرینی یەکەم بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لێبێت، لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.


بەپێی خشتەی پشووەکان، بەبڕیاری پەرلەمانی کوردستان رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لێبێت، دەبیتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دام و دەزگا حکومییەکان.


بەپێی رۆژمێری زاینی، ئەمساڵ رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکەوێتە رۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەم و ئەو رۆژە پشوی فەرمی دەبێت.
 


PM:11:17:20/10/2020